وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت،" ئەو ڕۆژگارانەی کە بەرەو عێراق و سوریا هەنگاو دەنێن نزیک بووەتەوە".
لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا وەزیرە توندڕەوەکەی مەهەپە کە لە کابینەکەی ئۆردوغان، سلێمانی سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ وتی " بەرقەرارکردنی ئاشتی لە لیبیا و ئەفغانستان و عێراق و سوریا لەبەرپرسیارێتی ئەواندایە و ئەو ڕۆژانەش دێت کە بەپێ بەرەو عێراق و سوریا دەچن".
سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ ی تەموز لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا ڕایگەیاند" وەک دەزانن سەقامگیرکردنی ئاشتی ئەم ناوچەیە بەرپرسیارێتی ئەوانە".
وتیشی، "ئاشتی لە ئەفغانستان و عێراق و لیبیا و سوریا و عێراق لە بەرپرسیارێتی ئێمەدایە".
سۆیلۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەو ڕۆژگارانەی کە بەرەو عێراق و سوریا هەنگاو دەنێن نزیک بووەتەوە و پێیەکانیان لەسەر ڕێگایە و هەروەها ئاشتیش دەگەیەننە براکانیان لەلیبیا. "