دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە ئاگر لەکەمپی ئاشتی سەر بەناحیەی عەربەت دەکەوێتەوە بەو هۆیەوە منداڵێکی ٨ ساڵەی ئاوارە گیان لەدەست دەدات.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نەقیب ڕێکان جەمال مەحمود وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی " پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگرێک لە کەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت کەوتەوە."
هەروەها وتیشی" بەهۆی ئاگرەکەوە ٦ چادر سووتاون و منداڵێک گیانی لەدەست داوە ،کە کوڕێکی تەمەنی ٨ ساڵانە".
سەرەتا چادرێک کە ماڵەکە لەوێ نابن گڕدگرێت و دواتر شەش چادرەکانی تر گڕدەگرن، پاشان ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکرێت".