هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕێوشوێنەکانی سبەینێوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند" سبەینێ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە و نایاسایی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەرکەسێک یەکێک لەو سەرپێچیانە ئەنجام بدات بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت".
  
 لە ڕاگەیەنراوێکدا بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، "سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە 25ی تەموز مانگ بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە و نایاسایی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە."  
  
هەروەها هاتووشە "بۆیە داواکارین لە ھاووڵاتیان ئەگەر ئۆتۆمبێلی بێ سەرتایان ھەیە بەکاری نەھێنن ئەگەر دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان کردوە چاکی بکەوە و ئەگەر تابلۆی نایاساییان ھەڵواسیوە لێیبکەنەوە، ئەگەر جامی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەش کردوووە بە بێ ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ ئەوا لێیبکەنەوە بەپێچەوانەوە بۆ ھەر یەکێک لەو سەرپێچیانە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێن".  
  



PM:11:45:24/07/2021