دارایى هەرێم لەبارەى لێبڕینى مووچە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێم سەبارەت بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت".  

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە موچەخۆرانی دابوو، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت".  

لە رونکردنەوەکەدا وەزیری دارایی هەرێم باسی لەوەشکردووە، ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. 


PM:05:05:25/07/2021