وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی پێوەری زیرەک بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەک کەم دەکرێتەوە". 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەر پێوەرێکی زیرەکی هاوبەشی کارەبا بۆ ماڵان ٤٠ ئەمپێر کارەبا بۆ هاوبەشەکە دابین دەکات و، لە ئەگەری بەکارهێنانی کارەبا لەم رێژەیە زیاتر، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە، پێشوتر تا دوایی جار دەگەیشتە ٤٥ خولەک.

ئەوەش هاتووە" وەزارەتی کارەبا لە پێناو هاوکاری کردنی هاوڵاتیان و بە دەنگەوە هاتنی داواکارییەکانیان بڕیاریدا، ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەک کەم بکرێتەوە".

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی کارەبای هەرێم داوا لە هاوبەشانی کارەبا دەکات بە پێی ئەم بڕە کارەبایەکە بۆیان دیاریکراوە، بەکار بێنن و یارمەتیدەری بەدیهێنانی دادپەوەری لە پرۆسەی دابەشکردنی کارەبا بن.


PM:02:39:26/07/2021