بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو، پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمكردەوە.
بەگوێرەی نوسراوێک کەواژۆی راکان سەعید، پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە باس لەوەکراوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەوامی فەرمانگەكان تا كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ كەمكراوەتەوە كە پێشتر دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاكە تا كاتژمێر دووی نیوەڕۆ بووە.
دەقی نوسراوەکە: