وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ و میلاكی هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە کە ناوی خۆیان تۆماربكەن بەمەبەستی پێشخستن و بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە" لە چوارچێوەی هەماهەنگیی و لێک تێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی (بریتش کاونسل) ،ئاگاداری گشت مامۆستایانی وەزارەتمان دەکەینەوە(میلاک و وانەبێژ ) لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەتایبەتیش مامۆستایانی (زمانی ئینگلیزی) کەوا سەردانی ئەو لینکە ( https://iraq.britishcouncil.org/.../english-language...) بکەن بۆ تۆمارکردنی ناویان بەمەبەستی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی".
 
لەبەشێکی تری ئاگادارییەکەدا پەروەردەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆرسەکانی ڕاهێنانی (بریتش کاونسل) لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراق و هەرێمی کوردستان کەوا ڕۆژانە ڕێژەی سەردانی کردن لەو لینکە دیاری دەکات". 

ئەوەشی خستەڕوو، كۆرسەكانی ڕاهێنان بۆ ئاستی جیاواز و بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بێبەرامبەرە، دوا مۆڵەتیش بۆ ناو تۆماركردن رۆژی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ دەبێت.


AM:11:16:27/07/2021