مووچەی پۆلیسی دارستان بەرۆژی رووناک دزرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای کفری رایگەیاند" ئەمڕۆ سێ شەممە پارەی موچەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری دزراوە و کەسێکیش دەستگیرکراوە".

عەمید شوان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەزای كفری، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لەلایەن چەند كەسێكەوە و لەكاتی گواستنەوەی پارەی موچەی مانگی (تەموز7)ی 2021ی كارمەندانی پۆلیسی دارستانی كفری، موچەكانیان دزراوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەزای كفری لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرایکرد، "كەسێك لەسەر دزینی پارەی كارمەندانی پۆلیسی دارستان دەستگیركراوە.
 
تا ئێستا بڕی پارەکە کە تایبەتە بەمووچەی ئەو توێژە رانەگەیەندراوەو بەپێی زانیارییەکانی سپی بڕی پارەکە ٢٥٠ ملیۆن دینارە.



PM:03:09:27/07/2021