نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر گفتوگۆی ستراتیژیی عیراق و ئەمریكا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت" پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئەمریكا دەكەم". 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمشەو سێشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م، که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەھێزکردنی ھاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابووری و کولتووری".

دوێنێ دووشەممە ٢٦ی تەمووز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا و چەند تەوەرێكی تر چاویکەت بە جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا.


PM:10:42:27/07/2021