لە پارێزگای دهۆک بەستنی ماسک کرا بە ناچاری

پارێزگاری دهۆک، بەستنی ماسکی کرد بە ناچاریی و رایگەیاند کە پێویستە هەموو هاوڵاتییەک ماسک ببەستێت.   
  
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە ئەمرۆ چوار شەممە لە دهۆک سازیکرد، عەلی تەتەر رایگەیاند" ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەدهۆک رۆژ لەدوای رۆژ لەزیادبووندایە".
  
وتیشی "لەناو ئەو کەسانەدا کە توشبوون ژمارەیەکی بەرچاو منداڵ و گەنجی تێدایە، بۆیە بڕیارمانداوە رێکارەکان توند بکەینەوە".  
  
پارێزگاری دهۆک داوای لە هاوڵاتیانی پارێزگاکە کرد کە  پێویستە هەموو کەسێک ماسک ببەستێت، بەتایبەتی لەکاتی سەردانیکردنی شوێنە گشتییەکاندا.


AM:11:30:28/07/2021