محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی کۆبونەوەی بایدن و کازمی رایدەگەیەنێت" کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمریکاش پاشەکشە دەکات لە زۆر شت وەک نمونە ئەفغانستان". 

محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی کۆبونەوەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" کۆبونەوەی کازمی و بایدن لە واشنتن نەتیجەیەکی ئەوتۆی نییە، کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمریکاش پاشەکشە ئەکات لە زۆر شت وەک نمونە ئەفغانستان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی کە ئێمە بینیمان ڕاگەیاندنەکان بایەخیان پێ ئەدا، یەک پارچەیی خاکی عێراق بو ئەوەش پێم وایە خەنجەرێکی ژەهراوییە جارێکی تر لە پشتەوە لە کورد ئەدرێت.

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تەمووز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا و چەند تەوەرێكی تر چاویکەت بە جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا.


PM:01:33:28/07/2021