هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی نوێ بەگرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانێت و ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لەبەردەم کارەکانتان دروستکرابوون نەھێڵران".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگەکەی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیكرد له د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی پشتگیری یه‌كێتی له تیمی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكاری زیاتر له‌نێوانیان له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ژیانی ھاوڵاتییانه‌وه ھه‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانی رونیكرده‌وه، ئێمه له یه‌كێتی نوێ به‌گرنگییه‌وه له كاری په‌رله‌مان ده‌ڕوانین و وه‌ك باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی چاودێری، پشتیوان و ھه‌ماھه‌نگ ده‌بین تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆیانه كاره‌كانی بكات و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت له‌به‌رده‌م كاره‌كانتان دروستكرابون نه‌ھێڵران.
وتیشی" دڵنیام له‌داهاتودا به توانا و لێھاتویی تیمی یه‌كێتی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت خزمه‌تی زیاتر ده‌كه‌ن و به‌كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و یاسا و پرۆژانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشتركردنی ئه‌زمونی ھه‌رێم ھه‌یه ده‌توانن نمونه‌یه‌كی باشتری حكومڕانی پێشكه‌ش بكه‌ن".
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ھاوسەرۆکی یەکێتی ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکیشی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند" ئیتر رێگرییەکان نەمان و ھەموو کاروبارێکی حیزبی و نوێنەرەکانمان لە دەسەڵاتەکاندا دەبێت بەڕێگای راستەقینەی یەکێتی نوێ‌دا بڕوات، کە ئەویش رێگای خزمەتکردن و سیاسەتکردنی تەندروستە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگا".