هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی كاری سەرلەنوێ قیركردنەوەی لە سبەینێوە شەقامی سورچیان دادەخرێت".
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سەرجەم هاووڵاتیانی شاری هەولێر بەتایبەتی دانیشتوانی گەڕەكی سەلاحەدین و ئاری و زانایان ئاگاداردەكەینەوە، كەوا شەقامی سەلاحەدین ناسراو بە (شەقامی سورچیان) لەڕۆژی 2021/7/30 لەسەرەتای شەقامی 60 مەتریەوە تاكو كۆتایی شەقامەكە بەتەواوی دادەخرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" كە تاكاتێكی نادیار بەهۆی كاری سەرلە نوێ قیركردنەوەی و لەو ماوەیە هاووڵاتیان وەكو شەقامی بەدیل دەتوانن جوتسایدی بەحركە بەكاربێنن بۆ هاتووچۆ كردن".