ئەمشەو ٢٩ی تەمووز فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەچڕی بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی بۆکریسکان و ئێندزێ لە بناری قەندیل بۆردومان کرد.
لەبەر هۆکاری چڕی بۆردومانەکە تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای دانیشتوانی سنورەکە دروستکردوە.