کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

کاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبەینێ‌ لە گەڕەكێكی نوێ‌ دەست بە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەن". 

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی گەڕەكی توی مەلیك ئاگادار دەكرێنەوە، ئەو ماڵانەی دەكەنەوە لەسەر فیدەری ٣٠٦ نزیك گوندی ئەڵمانین پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سبەینێ شەممە پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت، بۆیە لە كاتژمێر ٦ی بەیانی تا ٢ پاشنیوەڕۆ كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.


PM:07:05:30/07/2021