سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا كۆتایى هاتنی خولی به‌هاره‌ى ڕاگه‌یاند و پەرلەمان دەچێتە پشووی فەرمییەوە.
ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به پێى بڕیارى ژماه (٧)ى ساڵی ٢٠٢١ ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ كۆتایى دێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە پاڵپشت بە بڕیاری دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دێ كە بڕیاری ڕاگەیاندنی كۆتاهاتنی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی دا.