وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢١ وەزیری ناوخۆی وڵاتی تورکیا هۆکاری کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی لە کۆنیا ئاشکرا کرد و دەڵێت" رووداوەکە بەهۆی دوژمنایەتییەکەوە رویداوە".

سولەیمان سۆیلو وەزیری‌ ناوخۆی توركیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەكى بە پرسى كورد-توركەوە نییە، دوژمنایەتییه‌كی نزیكەى ١١ ساڵه‌یه‌ لە نێوان ئەو دوو خێزانەدا".

جەختیشیکردەوە، هاوڕێیانمان لە نزیكترین كاتدا دەتوانن دەستگیریان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەم نزیکانە رادەستی یاسا دەکرێن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی، حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا بە دەستڕێژی گولـلە کوژران، تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە.


PM:02:40:31/07/2021