ئاگرەکەی چیای گۆیژە کۆنترۆڵ دەکرێت ( نوێکراوەتەوە )
ئەمشەو شەممە لەدوای کاتژمێری ١١ ی شەوەوە ئاگر لە چیای گۆیژە کە دەکەوێتە باکوری شاری سلێمانیەوە کەوتۆتەوە دوای ماوەیەک ئاگرەکە کۆنترۆڵدەکرێت.
پەیامنێری " سپی " ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنێ ئاگرەکەو سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و پاش ماوەیەک کۆنترۆڵی دەکەن.
ئەمساڵ یەکەم جارە ئاگر لە چیای گۆیژە بکەوێتەوەو هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا دارستانەکانی ئەو چیایە دەبنە سووتەمەنی ئاگر کە سەیرانکارەکان بەهۆی هەڵەوە و بێ لە بەرچاوگرتنی پاراستنی ژینگەو مەترسی ئاگرکەوتنەوە دەبنە هۆی کارەساتی ژینگەیی بۆ ئەو چیایە.
PM:11:59:31/07/2021