لە ئیستانبوڵ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیکوتایە سه‌ر نووسینگه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك و سێ كه‌س له نووسینگه‌كه‌ی ده‌ستگیر کرد.
به‌گوێره‌ی وێبسایتی ماینێتی توركی، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایە سه‌ر نووسینگه‌كه‌ی مه‌لا عه‌لی و سێ كه‌سیان بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركردووه، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه گوایه ئه‌و كات مه‌لا عه‌لی خۆی له‌وێ نه‌بووه، هاوکات لەکاتى داخستنى نوسینگەکەى کەڵەکدا نزیکەى ٥٠ کەس لەبەردەم نوسینگەکەدا چاوەڕوانى چوونە ژورەوە بوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نوسینگەکەیان کردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێستا نووسینگه‌كه داخراوه و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی مه‌لا عه‌لی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەلا عەلى کەڵەک خۆى وەک شارەزا لە چارەسەرکردنى نەخۆشى ناساندووە و ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان گەڕاوە و پاشان لە ناوچەى باشیكشه‌هری ئەستەنبوڵ نوسینگەیەکى کردۆتەوە.