خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: داوا لە لاهور دەکەم هەرچی زووە سلێمانی جێبهێڵێت

خوشکێکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێک ئاڕاستەی لاهور شیخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دەکات و داوا دەکات سلێمانی جێبهێڵیت. 

لیلۆز ئیبراهیم ئەحممەد خوشكی  هێرۆ ئیبراهیم لە پەیامێکی کورتدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە" داوا لە لاهور دەکەم هەرچی زووە سلێمانی جێبهێڵێت، چونکە کاکە بافل سوێندی خواردوە بەگۆڕی مام جەلال کە یان دەبێت ئەو لە سلێمانیدا بێت یان لاهور و براکانی". 

دوێنێ چوارشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢١ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، چەند تەوەرێكی بواری حزبی و هەڵبژاردنەكان تاووتوێكران کە ئەمانەن:    

- كۆبوونەوە وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلەو یەكێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەكان و دیاریكردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و هێمنی هەرێمی كوردستان بەشاری سلێمانیشەوە، تەئكید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەكتەب و دەزگاكانی یەكێتیی كرایەوە بەرەو هەڵمەتێكی پڕ جۆش و خرۆشی پێكەوەیی و دیموكراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.    

- مەكتەبی سیاسی گشت مەكتەب و مەڵبەندەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتیی راسپارد كە هاوشانی ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمان پەیوەستی میحوەرو بازنەكانی هەڵبژاردن بن، كە ئەركی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە هەموو بازنەكانی هەڵبژاردندا، چونكە سەركەوتنی هاوپەیمانی كوردستان ئاسۆیەكی روون و نوێ لەبەردەم گەلی كوردستان دەكاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموكراتی و لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بە كێشەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە كە هەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام.       


AM:08:42:05/08/2021