جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ لە سنووری شارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی جۆرەکانی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە ٧٧٥ دینارە، لیترێك بەنزینی جۆری محەسەن بە ٨٧٥ دینارە، لیتریك بەنزینی جۆری سۆپەر بە ٩٢٥ دینارە. 

تائێستا هیچ بەرپرس و لایەنێكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە. 


PM:12:46:05/08/2021