جێگری سەرۆکی پەرلەمان، د. بەشیر حەداد رایگەیاند" ناردنی (٢٠٠) ملیاره‌كه، بۆ یه‌ك مانگ نییه، تا ئه‌و كاته‌ی كه بودجه په‌سند ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، را‌یگه‌یاند" حكومه‌ت دوا كه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی بودجه، ئێمه داوامان له كردووه په‌له بكه‌ن له ته‌واو كردنی ورده‌كاری بودجه، كه وایكردووه پڕۆژه‌كان دوا بكه‌وێت".
هەروەها وتیشی" دواكه‌وتنی به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش، په‌یوه‌سته به كاری لێژنه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم، كه وردبینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش، حكومه‌تی عێراق، بڕێك پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌نێرێت، تا كاتی په‌سندكردنی بودجه".
دەربارەی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه لیتوانیایەوە ویستوویانە بچنە ئەوروپا لەوێ گیریان خواردووه، دكتۆر به‌شیر حه‌داد، وتی" حكومه‌تی لیتوانیا، داوای كردووه، ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی، كه له وڵاتی لیتوانیا گیریان خواردووه، به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه، بڕیار بده‌ن، ئایا له‌وێ ده‌مێننه‌وه، یاخود نا، چونكه نه لیتوانیا، نه یه‌كێتی ئه‌وروپاش، وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ریان ناگرێت".
راشیگه‌یاند، حكومه‌تی عێراقی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كات، كه له لیتوانیان گیریانخواردووه.