لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی کوردستان کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی کوردستان کۆبوەوە. 

میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمرۆ پێنجشەممە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دەستەیەکی مامۆستایانی ئاینی کوردستان کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی مامۆستایانی ئاینی سلێمانی و هەولێر و گەرمیان و شارەزوور و کەرکوک". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا لاهور شێخ جەنگی و مامۆستایانی ئاینی، هاورابوون کە دۆخی ناوخۆی یەکێتیی بە ئاشتەوایی و برایەتی چارەسەر بکرێت و کۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە بهێندرێت.


PM:08:38:05/08/2021