ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم رەئیسی بڵاوکرایەوە

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامي ئێران بڵاوکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌ياني ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامي ئێران كۆبوه‌وه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ د. ڕێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بون، په‌يوه‌ندييه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە" هه‌ردولا ئاماژه‌يان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ مێژويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دوايين پێشهات و په‌ره‌‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بوون.

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بۆ مەراسیمی سوێند خواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکو سەرۆکی نوێی ئێران بەیاوەری شاندێک  سەردانی وڵاتی ئێرانی کردو بەئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێکرا، بەڵام ئەمڕۆ هەینی لە پێشوازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکی نوێی ئێرانەوە ئاڵای هەرێم دانەنرا.  


PM:01:28:06/08/2021