ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی ناسراوی کۆمیدی بەڕووداوی ئۆتۆمبیل گیان لە دەستدەدات

ئەمشەو هەینی هونەرمەندی کۆمیدیی گەنج، دلێر ئەمین  بەرووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا.

ئەو هونەرمەندە لە نێوان سلێمانیی و چەمچەماڵ لە نزیک تەیناڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا.

ئەو هونەرمەندە کۆمیدیە میللیە لە گرووپی کۆمیدی گەرمیان وەک ئەکتەر دەوری بینیووە، هەروەها پەیجی کەلار کۆمیدیشی بەڕێوە بردووە.

دلێر ئەمین خەڵکی کەلارە و کاری شۆفێریشی کردووەو ئەمشەو لە سەر ڕیگای سلێمانی - چەمچەمال بە رووداوی هاوتچۆ گیانی لە دەستدا.
 

AM:12:46:07/08/2021