شەپۆلێکی تاوە بارانی بەخوڕ ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

شارەزایەكی كەشناسی، پێشبینی دەکات کە شەپۆلێکی تری بارینی تاوە بارانی بەخوڕ ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك بکات، ئاماژە بە بەردەوامی كاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە دەكات كە رووی لە ناوچەكە كردووە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ شەممە کۆتا کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوامی ئەبێت لەسەر ناوچەکانمان، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، باکوری گەرمیان کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە لاوازدەبێت و کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئاسمانی ئەو ناوچانە بەزۆری دەگۆرێتەوە بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران و روودانی بروسکە لەناوچەی جیاجیادا". 

ڕوونیشیکردەوە، لەناوچە شاخاویەکانی سنوری راپەرین و پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە زیاتر دەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆوە تا ئێوارە و ئەگەری چالاکبوونی چەند تاوێکی بەخوڕی بارانبارین و ھەورە تریشقە دەبێت بە بڕ و رێژەی جیاواز لەناوچەی جیاجیادا.

پێشبینی ئەوەشی كرد، لە ھەندێ ناوچەدا زیاتر لە ٥ بۆ ٧ ملیمەتر باران ببارێت و لەشەودا كۆتایی بەکاریگەری ئەم بارانبارینە بێت لەتەواوی ناوچەکاندا.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش لە بڵاوكراوەكەدا ئاراس جەبار باسی لەوەکردووە، پلەکانی گەرما زیاتر بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان٤١ بۆ ٤٥ پلە ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٤٦ بۆ ٤٧ پلە ئەبێت لەکاتی بارانبارین لەناوچە شاخاویەکاندا بەرێژەی ٤ بۆ ٦ پلە نزمبوونەوە لە پلەکانی گەرمادا روودەدات. 


AM:09:05:07/08/2021