تەندروستى عێراق رایدەگەیەنێت" نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له‌توشبووانی كۆرۆنا و بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەم دۆخەش سەپاندنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری چاره‌سه‌رێكی زانستییه".
ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوبه‌ری گشتى ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق بەمیدیاکانی ڕاگەیاند" لەئێستادا عێراق له لوتكه‌ی شه‌پۆلی سێیه‌مى کۆرۆنادایە و به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وە لەناو هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌نجان".
وتیشی" هیچ رێگایه‌ک بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م په‌تایه نییه جگه له پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌ردانیكردنی هه‌مووان بۆ بنكه‌كانی كوتان".
ئاشکراشیکرد، نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له نه‌خۆش و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری چاره‌سه‌رێكی زانستییه بۆ ئەو دۆخەی ئێستا عێراقى تێدایە و تاکە چارەسەرە.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، تائێستا دوو ملیۆن و ٣٠٥ هەزارو ٤٨ كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.