هەڵەبجە.. گەنجێکی تەمەن (١٣) ساڵ بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا. 

لەمبارەیەوە بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا لە ماڵی خۆیان کۆچی دواییکرد". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی شاری هەڵەبجە کراوە، هەروەها دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان رێکخراوە. 


PM:08:29:07/08/2021