لاهور شێخ جەنگی: وەک سەرەتا بەو پەڕی ئارامی و دانبەخۆداگرتنەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان دەکەین

لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت" وەک سەرەتا بەو پەڕی ئارامی و دانبەخۆداگرتنەوە مامەڵەمان لەگەڵ ڕووداوەکان کردووە". 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە دەستەیەکی نوێنەرانی ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی هەوڵدان بۆ ئاشتەوایی دۆخی ناوخۆی یەکێتیی سەردانیان کردبووین.

دەشڵێت" دڵنیایماندا کە وەک چۆن لە سەرەتاوە بەو پەڕی ئارامی و دانبەخۆداگرتنەوە مامەڵەمان لەگەڵ ڕووداوەکان کردووە، لە داهاتووشدا بە هەمان سیاسەت و بەرنامەوە کار دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتیی و کۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوەی کە بووەتە هۆی نیگەرانی جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی". 

باسی لەوەشکردووە، بەڵێنمدا کێشەکان بە ڕێکاری حزبی و لە چوارچێوەی یاسا و پەیڕەو و پرۆگرامی حزبییەوە چارەسەر دەکەین.


PM:09:01:07/08/2021