وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: گرفتی كەمئاویی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار رایدەگەیەنێت" پرۆژەی ئاوی ئیفرازسێ لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە".

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" دوای چەند ڕۆژێك لە راگیرانی پرۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە راگیرابوون، ئێستا پرۆژەی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و هەر ئەمڕۆش پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری ئیفراز سێ ئاسایی دەبێتەوە، كە بە تەنیا ئەو پرۆژەیە سەدا هەشتای گرفتەكە چارەسەر دەكات". 

ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەو دوو پرۆژەیەش بەگەڕ دەخرێنەوە و گرفتی كەمئاویی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت كە چەند رۆژێكە بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورەوە ئەو پرۆژانە راگیرابوون.


PM:01:28:08/08/2021