یەكێتی: پۆستی پارێزگاری سلێمانی مافی ئێمەیەو دەستبەرداری نابین

ئەندامی‌ وەفدی‌ دانوستكاری‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان لەتیف شێخ عومەر لەبارەی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لەسلێمانی رایدەگەیەنێت "ئامادەنین دەستبەرداری‌ پۆستی‌ پارێزگار بین بۆ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، چونكە ئەو پۆستە بە مافی‌ خۆمان دەزانین".
خەندان: ئەندامێكی‌ وەفدی‌ دانوستكاری‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بۆ وتووێژكردن لەسەر پێكهێنانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند كە تائێستا نەگەشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان لەسەر دابەشكردنی‌ پۆستەكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، جەختیشی‌ لەوە كردەوە كە دەستبەرداری‌ پۆستی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ نابن بۆ بزوتنەوەی‌ گۆڕان.



AM:10:07:02/07/2014