شاناز ئیبراهیم کرایە سەپەرشتیاری میحوەری سلێمانی

بۆ لاوازکردنی لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کرا بەسەرپەرشتیاری پارێزگای سلێمانی.
 
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە" شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی دیاریی كرا".

لە ئێستادا بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جەزا سەید مەجیدەو سەر بە لاهور جەنگییە، دانانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ گەرمارۆدانی ناوبراو و کەمکردنەوەی کاریگەریەتی لەسەر رێکخستنەکانی ئەو حیزبەیە لە سلێمانی.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیشە.



PM:11:47:08/08/2021