ئەمڕۆ دووشەممە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەك سەرپەرشتیاری مەڵبەندی شاری سلێمانی یەکێتی دەستبەكار بوو.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە لێدوانێکدا لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی وتی" بە پشتیوانی خەڵك یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتییەكەی جاران و هەوڵی سەرخستنی ئەو یەكێتییە دەدەین كە هەموومانی كۆكردۆتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنی من سەرکەوتنی ئێوەیە و شکستی منیش شکستی ئێوە دەبێت.
جەختیشیکردەوە، ماڵى مام جەلال هەرگیز لیستى نەبووە، ئەگەر لیستى هەبوایە دەبوو بەچەندین کتێب و دەبرایە کۆنگرە.