ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، ئاڵوگۆڕی پۆستی ههریهك له سهرۆك زانكۆكانی دهۆك، پۆلیتهكنیكی دهۆك، زاخۆ ئهنجامدرا.
ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات" بەخۆشحاڵیەوە ئاڵوگۆڕى پۆستى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (دهۆک، پۆلیتەکنیکى دهۆک، زاخۆ)، لە سێ ڕێوڕەسمى جیادا لە دهۆک و زاخۆ ئەنجامدرا".
دەشڵێت" سوپاسی خۆڕاگری و ویژدانی زیندووی مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆکانمان دەکەین کە لە دوو ساڵی ڕابردوو سەرەڕای قەیرانەکان بوونە کۆڵەکەی سەرەکی پاراستنی پرۆسەی خوێندن لە ڕێگەی جێبەجێکردنی سیستمی خوێندنی ئاوێتە".
ئەوەش ئاشکرا دەکات، ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن دەستپێکردوەو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە سەرەتاى مانگى داهاتوو بەپێى ساڵنامەى زانکۆیی بە پلان و کارنامەى تازە دەستپێدەکاتەوە.