وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتبێت پەسەند ناکرێت".
له وهڵامی پرسیارێكی عهبدولستار مهجید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، وهزارهتی پهروهردهی حکومەتی ههرێمی كوردستان له نووسراوێكدا رایگهیاند" ئەو کەسانەی پێشتر تا مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ مۆڵەتی بێ موچەیان بۆ کراوە، لەئێستادا زۆرینەیان مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان پەسەندکراوە و دۆسییەکانیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە".
ئەوەش هاتووە" بەڵام دۆسیەی ئەو کەسانەی لەنیسانی ساڵی رابردوەوە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراون وەڵامیان نەدراوەتەوە و پەسەند نەکراون، لەئێستاشدا ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەکاتەوە هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتبێت، پەسەندکردنی بۆ ناکرێت".