" لە دەروازە سنورییەکان لە‌ ماوە‌ی ٢٤ سە‌عاتی رابردوو ھیچ یاسا شكێنێیە‌ك رووینەداوە "

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت رایدەگەیەنێت" لە‌ماوە‌ی ٢٤ سە‌عاتی رابردوو و بەهۆی ئەو هێزانەوە کە نێردراونەتە دەروازە سنورییەکان، ھیچ جۆرە‌ كارێكی نایاسایی ئە‌نجام نە‌دراوە‌ و ھێزە‌كانی ئاسایش و ھێزە‌كانی تری دە‌روازە‌كان توانیویانە‌ رێگریی تە‌واو بكە‌ن لەهەر  هەوڵێكی قاچاخچێتی".

سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگە‌یاند: پرۆسە‌كە‌ بە‌ردەوام دە‌بێت و خودی قوباد تاڵە‌بانی بە‌ردە‌وام لە‌سەر خە‌تە‌ لە‌گە‌ڵ ھێزە‌كانی ئاسایش و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی تر بۆ ئە‌وە‌ی رێگری تە‌واو بكرێت لە‌ھە‌ر یاسا شكێنییە‌ك كە‌ ئە‌گە‌ری روودانی ھە‌بێت.

سە‌میر ھە‌ورامی ئە‌وە‌شی راگەیاند" ھێزە‌كانی ئاسایش بە‌ردە‌وام دە‌بن لەئەرکەکانیان و لە‌دە‌روازە‌كان دە‌مێننە‌وە"‌.

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەمە‌ ھەنگاوێكی گرنگە بە‌ئاڕاستە‌ی چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی.

دوو رۆژە بە فەرمانی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سە‌ر بە‌دە‌زگای ئاسایشی ھە‌رێم لەدەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیر کراون ، لە‌دوێنێوە‌ ٩/٨ ھێزە‌كە‌ بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی دەستبەکاربوون.



AM:10:54:10/08/2021