شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە

پسپۆرێکی بواری کەشناسی عێراق دەڵێت "لە دوو رۆژی داهاتوودا شارەكانی باكووری عیراق (نەینەوا ، دهۆك و هەولێر) دەکەونە ژێر شەپۆلێکی باران بارین".

سادق عەتیە پسپۆری بواری كەشناسی عیراقی ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند "لە دوو رۆژی داهاتوودا پێشبینی بارینی نمەباران و هەورە بروسكە لە نوچەکە دەکرێت".

سادق عەتیە، لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك  ئەوەشیخستۆتەڕوو، "نزمە پاڵەپەستۆیەك لە توركیا دەبێتە مایەی بارینی بارانێكی بەخوڕ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و كەنارئاوەكانی باكووری توركیا".

عەتیە دەشڵێت "بەرزە پاڵپەستۆیەكیش كە لە باكوور و خۆرئاوای ئەفریقا دروستدەبێت، شەپۆلێكی گەرمای پڕوكێنەر لە تونس و لیبیا و جەزائیر و مەغریب و ئیسپانیا و كەنارئاوەكانی باشووری ئەوروپا كە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا دەڕوانن، دروستدەكات".

ەو پسپۆرە باس لەوەش دەکات "لە عیراقیش نزمە پاڵەپەستۆی هەوا، دەبێتە مایەی بارینی نمە باران و هەورە بروسكە لە چوارشەممە و پێنج شەممەی داهاتوو، بارانەكەش شارەكانی باكووری عیراق دەگرێتەوە (نەینەوا و دهۆك و هەولێر).



PM:10:35:10/08/2021