كارمەندێكی كارەبا هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە

كارمەندێكی تەكنیكی كارەبای چەمچەماڵ لەكاتی چارەسەركردنی كێشەیەكی كارەبا، تەزووی كارەبا لێی دەدات و بەهۆیەوە هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە.  

ئەندازیار ئەردەڵان محەمەد بەرێوەبەری دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" بەرواری ٧ی ئابی ٢٠٢١ تیمێكمان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆرتێكی كارەبا لە فیدەری گۆرانی وێستگەی كارەبا لەقەرەهەنجیر نزیك گوندی (بنە) كارمەندێكمان بەناونیشانی سەرۆكی تێبینەری تەكنیكی بەناوی (كەریم عەبدولحەمید كەریم) تەزووی كارەبا لێی دەدات و دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە بەداخەوە لەئەنجامدا هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە، لەئێستاشدا لەنەخۆشخانەیە و تەندروستی جێگیرە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە، لەلایەن خۆمانەوە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو رووداوە پێكهێنراوە و ئەوەشی پێمان بكرێ و بۆ چارەسەركردن و هاوكاریكردنی پێشكەشی دەكەین.


AM:11:51:11/08/2021