مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیاندنێک بەبێ لاهور و کێشەی هاسەرۆکان بڵاودەکاتەوە


مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و راگەیاندنێک دوای کۆبوونەوەکە بڵاودەکاتەوە بەبێ هیچ ئاماژەیەک بۆ کێشەی لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی.

لەراگەیاندنراوێک کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی بەڕێوەبراوە هاتووە کە لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی چاكسازی حزبی و حكومی و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا.

لە راگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دا باس لەوە کراوە کە كۆبوونەوەكە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبواری چاكسازی نراون دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی كردەوە، چونكە دەبێتە سەرمایەكی مەعنەوی و بەرجەستە بۆ سیاسەتی راست و رەوای یەكێتی لەخزمەتی كۆمەڵانی خەڵكدا.

هەروەها هاتووشە " لەتەوەری هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنی ئیجابیانە بۆ بەرنامەو كۆششی میحوەرەكانی هەڵبژاردن لەسەرجەم شارو پارێزگاكاندا كرا، تەئكید لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەت و بەرنامەی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیە كرایەوە".

لە دوا بڕگەی راگەیاندنەکەدا هاتووە کە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی هەروەها بەبایەخەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنانە كرد كە لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكانی تردا كراون، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و دیموكراسیدا بەڕێوەبچن.



PM:09:47:11/08/2021