بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزن شۆفێران ڕێگایەکی سەرەکی شاری سلێمانیان داخست

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شۆفێران گردبوونەوە و ناڕەزاییان ئەنجام داو ڕێگایەکی سەرەکی شارەکەیان داخست. 

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێک لە شۆفێران لە نزیک پاریزگای سلێمانی لە گەڕەكی شەكرەكەی شاری سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان  بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین ئەنجام دا و ڕێگای سەرەکی كەركوك -سلێمانیان داخست". 

ئێوارەی دوێنێش، لە بەردەم باڵەخانەی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە شۆفێرانی تاکسی لەدژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای هەرزانکردنی نرخ و باشکردنی کوالێتی بەنزینیان کرد. 


PM:05:36:12/08/2021