بۆ پێکهێنانی ناوەندی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان
وەفدی بەغدا بۆ پرسکردن بە کازمی گەڕانەوە بەغدا



دوای کۆبوونەوەیەکی درێژ لە نێوان وەفدی سەربازی حکومەتی ناوەندی و پێشمەرگە لە هەولێر،  بەمەبەستی دروستکردنی ناوەندی هاوبەش لە نێوان بەغدا و هەولێر، وەفدەکەی حکومەتی ناوەندی بۆ پرس‌ و ڕا لەگەڵ کازمی دەگەڕێنەوە بەغدا.
 
لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی،  فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی، سوپا سالاری پێشمه‌رگه‌، " رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگی عێراق، تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش له‌ دیاله‌، رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، مه‌خموور، كه‌ركووك و خانه‌قین، كۆبوه‌وه"‌.

روونیشكرده‌وه‌، شاندی حكومه‌تی عێراق، دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌كه‌ن، پاشان ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرن، دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی، سوپا سالاری پێشمه‌رگه‌، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق،  له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، رێكه‌وتوون.

لە درێژەی قسەکانیدا  پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ، له‌ سه‌ر هێڵی ته‌ماسی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ عێراقییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ بوو، هه‌ردوو لا و هاوپه‌یمانانیش، پێیان خۆشه‌، ئه‌و لیوایانه‌ دروست بكرێت.



PM:08:41:12/08/2021