بەرزانی ئەحمەد کوردە ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی راشکاوانە لەسەر حیزبەکەی قسە دەکات و دەڵێت " یەكێتی وەك كۆمپانیایەك وایە بۆ سەروەت و سامان دەگەڕێت".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتی، بەرزان ئەحمەد کوردە ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت " دواین کۆنگرەی یەکێتی کۆنگرەیەکی پۆلیسی بوو".
زیاتر قسە لەسەر ئەم بوارە دەکات و دەڵێت " دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر سەرپەرشتی كۆنگرەی یەكێتیان كرد بۆیە دۆخی یەكێتی گەییشت بەم رۆژە".
دەربارەی بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە بارزانی ئەحمەد کوردە دەڵێت " هاوسەرۆكان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەرپرسن لەو دۆخەی ئێستای یەكێتی".
لە بارەی ئەندامانی سەرکردایەتی ئێستاوە دەڵێت " زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی خەڵكی بێمەعریفەیە".
ئەو لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت " رێبازی مام جەلال زەوی داگیركردن و سەرانە سەندن و چاوسوركردنەوە نییە لە خەڵكی".