تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێم راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بۆردومانکرانی بنکەی سەربازیی زلیکان سەربازێکی کوژراوە".  

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی بۆردومانکردنی بنکەی سەربازیی زلیکان لە باشیک لە پارێزگای نەینەوا، سەربازێکمان کوژرا".

ئێوارەی دوێنێ نزیك كاتژمێر ٦:٠٠ چوار مووشەك لە سنووری موسڵەوە بە ئاڕاستەی بنكەی سەربازیی زلیكانی سوپای توركیا کەوتە خوارەوە و بۆردومانکرا. 


AM:09:42:13/08/2021