یادی پێنجەمین ساڵەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن کرایەوە


ئەمرۆ هەینی ١٣ ی ئاب لە سلێمانی یادی پێنج مەین ساڵەی تیرۆرکردنی وەدات حسێنی رۆژنامەنووس کرایەوە کە لە دهۆک رفێندراو دواتر تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە.

 شنا فایەق، سەرنووسەری ڕۆژنیوز، پەیامی ئاژانسەكەی خوێندەوە ‌و وتی " دوای پێنج ساڵ، هێشتا هیچ شتێكی نوێ‌ لەبارەی تیرۆری وەدات حسێن، نەهاتووەتە ئاراوە".

مەراسیمەکە لە باخچەی " سندی " بەڕێوەچوو، لە درێژەی وتارەکەیدا شنا فایەق وتیشی " لەپاڵ تیرۆری جەستەییدا، ئێستا دەسەڵات بە پارەی دزراوی خەڵك، میدیای زەبەلاحی دامەزراندووە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكان.

لەو رێورەسمەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو رۆژنامەنووس و رۆشنبیر ئامادەبوون، دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، دۆخی ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستان، لە خرابترین ئاستدایە ‌و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە هەرێمی كوردستان، ناوچەیەكی مەترسیدارە بۆ ڕۆژنامەگەری.

 لە مەراسیمەکەدا، ئاژانسی ڕۆژنیوز، خەڵاتی ئەم ساڵی شەهید وەداتی، بەخشی بە زیندانیكراوانی بادینان.

ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠١٦، ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن‌، دوای چوونەدەرەوەی لە ماڵ لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک، ڕفێنرا و پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆر، لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ، تەرمەکەی لە ڕێگای سێمێل -دهۆک، دۆزرایەوە.



PM:06:24:13/08/2021