ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان داوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمان دەكەن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەكەن تایبەت بە چەند پرسێكی گشتی پەیوەست بە ژیانی خەڵك و بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار.

٢٩ پەرلەمانتار لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیان كردوە، رایانگەیاندوە" پاڵپشت بە ماددەکانی هەشت و ٦٦ لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەین لەبەڕیزتان بانگهیشتی ئەندامانی پەرلەمان بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە گرانبونی نرخی خزمەتگوزارییەکان، کەمی کاتژمیرەکانی کارەبای نیشتمانی و نرخی کارەبا، باج، کەمئاوی، بەنزین، پەیینی کیمیایی". 

ناوی پەرلەمانتارەكان:

١.عبدالستار مجید
٢.کازم فارۆق
٣.شیرکۆ جەودەت
٤.علی حمە ساڵح
٥.سیروان بابان
٦.محی الدین حسن یوسف
٧.سەرکۆ ئازاد
٨.ڕوپاک احمد
٩.ئاشنا عبداللە
١٠.کاروان گەزنەیی
١١.عوسمان علی
١٢.مژدە محمود
١٣.سەرچنار احمد
١٤.شیرین ئەمین
١٥.شایان کاکە ساڵح
١٦.هەورامان گەچێنەیی
١٧.کاوە عبدالقادر
١٨.اسماعیل سگیری
١٩.جلال محمد
٢٠.دابان محمد
٢١.عمر عبداللە
٢٢.بەدرییە ئیسماعیل
٢٣.هلز احمد محمد
٢٤.هاوڕێ مەلا ستار
٢٥.ابوبکر عمر عبداللە
٢٦.سیپان سالم حسن
٢٧.ڕزگار
٢٨.مسلیم عبداللە
٢٩-دیاری ئەنوەر


PM:08:01:13/08/2021