یەكەمین پەیامی "خەڵیفە"ی داعش بۆ موسڵمانان

ئەبوبەكر بەغدادی كە خۆی وەك خەڵیفەی گروپی داعش ناولێدەبات لەیەكەمین پەیامی خۆیدا دەڵێت توڵە ئەو "ناحەقی"یانە دەكاتەوە كە لە موسڵمانان كراوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەبوبەكر بەغدادی لەیەكەمین پەیامی خۆیدا وەك "خەڵیفەی دەوڵەتی ئیسلامی" داوا لە موسڵمانان دەكات بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی" كۆچ بكەن‌و ئەو ئەم كۆچە بە "واجب" ناولێدەبات.

ئەو هەروەها بانگەوازی موسڵمانانی جیهان دەكات بۆ جیهاد‌و دەڵێت "لەم مانگەدا كە هیچ شتێك باشتر نیە لەجیهاد كردن لەرێگەی خودا، ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە‌و بە جیهاد كردن لەرێگەی خودا یارمەتی دین خودا بكەن".

گروپی داعش پاش راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی، وشەی عێراق‌و شامی لە ناوی خۆی هەڵگرت‌و خۆی وەك "دەوڵەتی ئیسلامی" ناولێنا.



PM:03:59:02/07/2014