بزوتنەوەی تاڵیبان بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی تاڵیبان رایدەگەیەنێت" لەپێشڕەویکردن بەردەوامین و لەئێستادا ١٥ کیلۆمەتر لە کابوڵەوە دورین". 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" دوای کۆنترۆڵکردنی شاری مەیدان، ئێستا تەنها ١٥ کیلۆمەتر لە کابوڵی پایتەختەوە دورین".

لای خۆشییەوە، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان لە وتارێکدا رایگەیاند" وەک بەشێک لەبەرپرسیارێتی مێژویی رێگەنادەم ئەو شەڕەی بەسەر خەڵکدا سەپێنراوە کوشتار و خوێنڕشتنی زیاتری لێبکەوێتەوە". 

لەماوەی هێرشەکانی ڕابردوودا هێزەکانی تاڵیبان توانیویانە پێنج پایتەختی پارێزگا سەرەكییەكانی ئەفغانستان بە تەواوەتی كۆنترۆڵ بكەن كە بریتین لە (باشوری قەندەهار، ڕۆژئاوای هێرات، باكوری ڕۆژهەڵاتی قەهارێ ناو، باشوری لەشكەرگا و باشوری ڕۆژهەڵاتی غەزنی)، هاوكات شاری قەلاتی پایتەختی پارێزگای زابولیش بەگوێرەی ئەنجومەنی هەرێمەكە كەوتە ژێر دەستی تالیبان، هەروەها ژماره‌ی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ ماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا حكومه‌تی ئه‌فغانستان له‌ به‌رامبه‌ر تاڵیباندا له‌ده‌ستی داوه‌، بۆ ١٨ پارێزگا به‌رزبۆتەوە. 


PM:03:52:14/08/2021