چه‌كدارانی تالیبان چوونه‌ ناو کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان

ئەمڕۆ بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند" هێزەكانیان لە دوو قۆڵەوە چوونەتە نێو شاری كابولی پایتەختی ئەفغانستان". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بزووتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد، هێزەکانمان لەسەرجەم دەروازەکانەوە دەستیانکرد بە چوونە نێو کابوولی پایتەختەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی تاڵیبان شاری جەلالئابادیان کۆنترۆڵکرد کە رێگەیەکی سەرەکیی بەرە و دەروازەی سنووریی پاکستان هەیە. 


AM:11:11:15/08/2021