ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتەکەی بەرەو تاجیکستان بەجێهێشت و هەڵهات.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەفغانستان بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند" ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتی بەرە و تاجیکستان بە جێهێشت".
هاوکات میدیاکانی نزیک لە بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند" لێکۆڵینەوە لە هەواڵی چونەدەرەوەی ئەشرەف غەنیی بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن".
پەیوەست بەدۆخی کابوڵیش وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان پێشتر حکومەتیان ئاگادارکردەوە کە تاوەکو ئەو کاتەی رادەستکردنی دەسەڵات رودەدات، لە دەروازەکانی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دەمێننەوە.