لە بارەی هەڵوێست وەرگرتنەوە بەرامبەر تاڵیبان
سەلاحەدین بەهادین: جارێکدا زووە ئاخری خێربێت


ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکانی ئەفغانستانەوە دەڵێت" هێشتا زووە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن و ئاخری خێر بێت".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت " تالیبان ئەو بزوتنەوە فەقێیانەی کە بۆ ٣٠ ساڵ دەچێت یاریکارێکی چالاکە لە چەکداری ئیسلامی و حکومەتداری و پەیوەندی گوماناوی، ڕوون نەبووەتەوە چۆن ساڵانێک شەڕیەتی لەگەڵ ئەمەریکا و وەختانێکی تر ئاشت وهاوکارە؟."  

لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵیت " ئێستاش کە گەڕاوەتەوە زووە تا هەڵسەنگاندنی لەسەر بکرێ، چاوەڕێ بین، ئاخری خێر بێ ." 
 
بزووتنەوەی تاڵیبان دوێنێ یەکشەممە 16ی ئاب کابولی کۆنترۆڵکردو کۆتایی بە حوکمێلی بیست ساڵە هێنا کە لەلایەن ئەمەریکا و رۆژئاواوە پاڵپشتی دەکرا.



AM:09:30:16/08/2021